ناس کورد-
لە سەنتەری شاری دهۆک دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا و پۆلیسیش دەڵێت، بتڵی غازی ماڵان بووە تەقیوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک (دووشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکێکی سەنتەری شاری دهۆک دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا و دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوینی ڕووداوەکە، دەرکەوت بتڵی غازی ماڵێک تەقیوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەنجامدا سێ کەسی ماڵەکە برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە."