گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کورسییەکانى هاوپەیمانێتییەکەى حەلبوسى ’’بۆ 43 زیادیکرد’’

2021.12.12 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
کورسییەکانى هاوپەیمانێتییەکەى حەلبوسى ’’بۆ 43 زیادیکرد’’

ناس کورد-

 

سەرکردەیەکى هاوپەیمانى تەقەدوم بەسەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسى رایگەیاند، کورسییەکانى هاوپەیمانێتییەکەیان بۆ 43 کورسی زیادیکردووە، دواى ئەوەى ژمارەیەک سەربەخۆ پەیوەندیان پێوەکردوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد مەسارى ( 12ی كانونی یەكەمی 2021) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، رۆژانى داهاتوو کەسانى دیکە لەکاندیدە براوەکان پەیوەندی بە هاوپەیمانێتییەکەیانەوە دەکەن و لەئێستادا تەوافوق هەیە بۆ نوێکردنەوەى ویلایەتى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان.

 

 وتیشى لایەنە گەورە و کاریگەرەکان پرسی نوێکردنەوەى ویلایەتى حەلبوسیان رەتنەکردووەتەوە، هەروەها چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکانیش ئەو پرسیەیان رەتنەکردووەتەوە جگە لەیەک لایەنیان.

 

پاش ئەوەی هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆكایەتی بزنسمان و كەسایەتی ناسراوی عەرەبی سووننە خەمیس خەنجەر ژمارەی كورسییەكانی لە ڕێگەی هاوپەیمانییەوە بەرزكردەوە بۆ 34 كورسی، نەخشەی سیاسی و پەرلەمانیی سوننەكان كۆبوویەوە بۆ دوو بەرەی سەرەكی.   

  

هاوپەیمانی عەزمی سوننە كە پێشتر لە هێزە شیعەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" نزیك بووە، بەسەرۆكایەتی بزنسمانی خەڵكی فەلوجە، شێخ خەمیس خەنجەر، لەبەیاننامەی ڕاگەیاندنی بەرە پەرلەمانییە نوێیەكەدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (10ی كانونی یەكەمی 2021)، باس لەوە دەكات هاوپەیمانییە نوێیەكە كراوەیە بەڕووی هەڵكشان و زیاتربوون لە 34 كورسی.  

  

لەبارەی ئامانجە هەنوكەییەكانیشیەوە باسی لەوەكردووە هەوڵ دەدەن بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكانە بەبێ قەید و شەرت، لەگەڵ دۆزینەوەی بێسەروشوێنكراوەكان و سزادانی تاوانبارانی ڕفێنەریان، هەروەها ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانبووەكانی سوننەكانە بە پارەی دەوڵەت نەك بە كۆمەكی رێكخراوەكان.   

  

هاوپەیمانییەكە، خەمیس خەنجەری راسپاردووە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتییان بكات بۆ دانوستانەكان. لەدوای ئەم پێشهاتەش ئێستا لە شەقامی سوننەدا تەنها هاوپەیمانی تەقەدومی حەلبوسی (37 كورسی) و هاوپەیمانی عەزمی خەنجەر بوونەتە دوو گەورە هێزی عەرەبی سوننە كە هەردووكیشیان پێكەوە 71 كورسییان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە لە كۆی 329 كورسی.   

  

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی تەقەدوم (37 كورسی) چاوی لە وەرگرتنەوەی كورسی سەرۆكایەتی پەرلەمانە، وەهاش بڵاوە خەمیس خەنجەری سەرۆكی عەزم (34 كورسی) هەوڵی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار بدات، لەماوەكانی ڕابردووشدا ئەردۆغان بەجیا پێشوازی لە هەردوولایان كرد و دواتر بەیاننامەیەكی فەرمی توركیا ئەوەی خستەڕوو ئەنقەرە دەستەبەری رێككەوتنی نێوان ئەم دوو بەرە سوننەیە دەكات.   

  

بەهۆی ئەوەشی جگە لە حەلبوسی چەند كەسایەتییەكی تری سوننە هەوڵی گەیشتن بە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەدەن، ئەگەری گۆڕانكاریی لەو پۆستەدا هەیە بەتایبەت كە هاوپەیمانییەكەی حەلبوسی خۆی زۆر تۆكمە و یەكڕیز نییە و لەناو سوننەكان چەند جەمسەرگیرییەكی بچوك دروست بووە لەبارەی كورسی سەرۆكایەتی پەرلەمان.   

  

بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوانەشی لە كەسایەتییە سوننەكانەوە دەرچووە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دڵنیایی داوە كە هەولێر تەنها مامەڵە لەگەڵ رێككەوتن و ڕای هاوپەیمانییەكانی حەلبوسی و خەنجەر دەكات، لە چەند ڕۆژی رابردووشدا هەردوولا لە هەولێر زنجیرەیەك دیداریان هەبووە بۆ نزیككردنەوەی بۆچوونەكانیان و مشعان جبوری كەسایەتی سیاسی ناسراوی سوننە لەم بارەیەوە نووسیویەتی "شتەكان لەسەر ئاگرێكی كز پێ دەگەن".