گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

مەکگۆرک باسى بەکارهێنانى ’’ئاسمان و خاک و ئاوى’’ عێراق دەکات لەلایەن ئەمەریکاوە

2021.12.12 - 21:21
App store icon Play store icon Play store icon
مەکگۆرک باسى بەکارهێنانى ’’ئاسمان و خاک و ئاوى’’ عێراق دەکات لەلایەن ئەمەریکاوە

ناس کورد-

برێت مەکگۆرک رایگەیاند، ئەمەریکا ئاسمان و خاک و ئاوى عێراق بەکارناهێنێت دژى هیچ وڵاتێکى دراوسێ و پشتیوانى بەهێزى هێزە عێراقییەکان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئەو قسانەى برێت مەکگۆرک ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا ( 12ی كانونی یەكەمی 2021) لەمیانەى کۆبوونەوەکیدا هات لەگەڵ قاسم ئەعرەجى راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى ئەعرەجى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

مەکگۆرک وتى "ئەمەریکا پابەندە بەئەنجامەکانى چوارچێوەى ستراتیژى لەگەڵ عێراق، بەپێی رێککەوتنەکە ئەمەریکا ئاسمان و خاک و ئاوى عێراق بەکارناهێنێت دژى هیچ وڵاتێکى دراوسێ".

 

جەختیشیکردەوە، ئەمەریکا پشتیوانى بەهێزى باشکردنى هێزە عێراقییەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و دوژمنى هاوبەشیان داعشە.

  

مەکگۆرک وتیشى "هێورکردنەوە لەبەرژەوەندى وڵاتدایە، عێراق هەوڵدەدات بۆ تێپەڕاندنى ئەم قۆناغە و هەنگاو نان بەرەو رەخساندنى ئاسایش و سەقامگیریی و باشکردنى تواناکانى لەسەرجەم بوارەکان".

تأكيد أميركي على الالتزام بمخرجات الإطار الاستراتيجي.. ماكغورك: لانشكل تهديد على أي دولة