ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، لە شنگال شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و یەبەشە روویدا و بریندار هەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی یەپەشە و سوپای عێراق لە دووڕێیانی سنوونێ لە قەزای شنگال، تانکێکی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو خۆپیشاندەریش بریندار بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوابەدوای ئەو ئاڵۆزییانە، رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان چەکدارانی یەپەشەی سەر بە پەکەکە و سوپای عێراق دروست بوو، بەهۆیەوە سوپای عێراق پاشەکشەی کرد."