گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

زانیاریی نوێ؛ ’’ھاتنی بەنزینی 690 دیناری لە بەغداوە بۆ ھەرێم ڕانەگیراوە’’

2021.12.12 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ؛ ’’ھاتنی بەنزینی 690 دیناری لە بەغداوە بۆ ھەرێم ڕانەگیراوە’’

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری سوتەمەنیی دھۆک ڕایگەیاند، ھاتنی بەنزین لە بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕانەگیراوە و تەنھا ھەندێک کێشەی تەکنیکی ھەبووە، دەشڵێت، ھاتنی بەنزین بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موحسین تەھا، بەڕێوەبەری سوتەمەنیی دھۆک (یەکشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2021) بە میدیای فەرمیی پارتی ڕایگەیاند، "ھاتنی بەنزین بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و تەنھا ھەندێک کێشەی تەکنیکی لە بەغدا ھەبووە، کە پەیوەندی بە خۆیانەوە ھەبوو، بەڵام ئەو کێشانە چارەسەر کراون و ھاتنی بەنزین بۆ ھەرێمی کوردستان رانەگیراوە و بەردەوام دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارە ئەمڕۆ پشکی پارێزگای دھۆک لەو بەنزینەی لە عێراق دێت، بگاتە پارێزگای دھۆک و ھەر کاتێک بە دەستمان بگات، بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشی دەکەین." 

 

جەختیشی کردووەتەوە، " ئەوانەی باس لە ڕاگرتنی بەنزین لە بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەکەن، ڕاست نییە و ھاتنی بەنزین بەردەوام دەبێت بەپێی ئەو رێککەوتنەی ھەرێم لەگەڵ بەغدا کردوویەتی".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ، بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە هاتنی بەنزین لە بەغداوە ڕاگیراوە.