گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوانەی پێوەری زیرەکیان بەستووە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی کێشەیەکی پێوەری زیرەک هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2021.12.12 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا لەبارەی کێشەیەکی پێوەری زیرەک هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

 

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، نەهاتنەوەی کارەبا پاش  فیۆزکردنی پێوەری زیرەک لە هەندێک لە ماڵاندا، بەهۆی بوونی گرفتە لە هێڵی ساردی کارەباکەیان و پێویستە چارەسەری بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (یەکشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بەهۆی بارزۆری (بەکارهێنانی زیاتر لە ٤٠ ئەمپێر) یان هەر گرفتێی دیکە دەکوژێتەوە، بەڵام پاش ٢٥٠ چرکە ناگەڕێتەوە، لەبەر بوونی گرفت لە هێڵی ساردی کارەباکەیانە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو هاوبەشانەی کە ساردی کارەباکەیان تەواو نیە و هێڵی ئەرزی (Earthing) یان نییە، یان هێڵی ئەرزیان تەواو نییە، تووشی گرفتی نەهاتنەوەی کارەبا لە ماوەی دیاریکراودا دەبن." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا بە پێی ستاندارە جیهانییەکانی کارەبا، هێڵی ساردی کارەبایان تەواو بێت و بەشێوەیەكی تووند بە ئەرزەوە گرێ درابێت و هێڵی ئەرزیان هەبێت."