ناس کورد-
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی لە سێدارەدرا، کە پێش چوار ساڵ بەوهۆیەوە دەستگیرکرابوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (شەممە 11ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " سزای سێدارەی سەیوان حوسێنیی تەمەن 35 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەیوان حوسێنی نزیکەی 4 ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی هاوسەرەکەی دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێنرابوو."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سەیوان حوسێنی باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی شیانی سەر بە بەخشی ژاوورۆی ڕۆژهەڵاتی سنەیە."