ناس کورد-
بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاپۆرتێکدا چیرۆکی ئەو خێزانە شەش کەسییە دەگێڕێتەوە کە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێکەوە گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەندامێکی ئەو خێزانە دەڵێت، "دایکم و برایەکەم و خێزانەکەی و سێ منداڵیان لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و بۆ لای پزیشک دەچوون، بەڵام قەدەری خوا وابوو بە کیلۆمەتر و نیوێک پێش ئەوەی بگەنە ناو هەولێر توشی ئەو ڕووداوە بوون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا."
دەشڵێت، "بارهەڵگرێک لە سایدی بەرامبەر هاتبووە سایدی ئەمبەر و ئەو ڕووداوە ڕوویدا، بەڵام ئێمە بۆ ئەوەی ڕۆحی مردووەکانمان شاد بێت لێی خۆش بووین."
ئەو گلەییش لە کەمتەرخەمی حکومەت دەکات و دەڵێت، "ئەو هەموو باج و ڕسومات و پارەیەی لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، چارەکێکی بۆ ڕێگاوبان خەرج بکەن، خەڵک ئاوا ماڵوێران نابێت."