ناس كورد_
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای زانایانی یەكگرتوو لەدژی پارچە شیعرێكی ناو پرۆگرامی خوێندنی ئامادەیی هۆشداری دەداتە حكومەتی هەرێم و دەڵێن، " قبوڵی ناكەین بێئەدەبی بەرامبەر پێغەمبەرمان بكرێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
بەناوی خوای باڵادەستی جیهانیان
هاوڵاتیانی بەڕێز
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
هەموو لایەن وحیزبەکوردستانیەکان
پەڕلەمان وحکومەتی هەرێمی کوردستان
سڵاوی خواتان لێبێ
بەداخەوە لەم هەرێمەدا ڕۆژانە ڕوداووکارەسات وهەوڵدان بۆ سوکایەتی بەپیرۆزیەکانی مرۆڤ و ئیسلام وموسڵمانان دەکرێت . هەموو دەبینین بەبەرچاوی پەڕلەمان وحکومەت و ئەوهەموو حیزب و ڕێکخراوانەوە سوکایەتی دەکرێت بەپیرۆزیەکان . ئەو دەستەکێیە ئەوەنە چاونەترسە حیساب بۆ هیچ شتێک ناکات . ئەمڕۆ بینیمان لەکتێبی زمان وئەدەبی کوردی پۆلی( دە) لاپەڕە 236 سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد دروودی خوای لەسەربێ کراوە ، کە بەسەرهاتێکی فۆلکلۆری کوردی سەقەتە دەروێشێ غەڵەتێکی کردوە لەژیانیدا ،چ یاسایەکی پەروەردە ڕێ دەدات هەڵەو خراپەی کەسێک بکرێتە مەنهەج تا نەوەکانی لەسەر پەروەردە بکرێت. بۆیە ئێمە لەدەزگای زانایان و زانستە شەرعیەکانی یەکگرتوو ،ناڕەزایەتی توند بەرامبەر ئەوسوکایەتیە دەردەبڕین وبەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین بەهیچ پاساوێک بێ ئەدەبی بەرامبەر پێغەمبەرمان بکرێت، دەبێت وەزارەتی پەروەردە بەزووترین کات ئەو بڕگەیە لەخوێندن لاببات و داوای لێبوردن لەتەواوی موسڵمانان بکات، چونکە ئەو هەڵانە دەبێتە تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی وپێکەوەژیانی کۆمەڵگە، ڕێگەیەکە بۆ دروست بوونی توند ڕەوی،وسڕینەوەی یەکتر ، کەئەوە پێچەوانەی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.
دەزگای زانایان وزانستەشەرعیەکانی یەکگرتوو
11_12_2021