گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی ڕوودەدات

ڤیدیۆ؛ ماتۆڕسکیلێک بە سێ کەسەوە لەسەر هێڵێکی شەمەندەفەر گیردەخوات

2021.12.11 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ ماتۆڕسکیلێک بە سێ کەسەوە لەسەر هێڵێکی شەمەندەفەر گیردەخوات

ناس کورد- 

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە وڵاتی ئەندەنوسیا ساتی گەڕانەوە لە مردنی دایکێک و دوو منداڵەکەی نیشان دەدات، کاتێک ماتۆڕسکیلەکەیان لەسەر هێڵێکی شەمەندەفەر گیر دەخوات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی گرتەیەکەی ڤیدیۆیی کە لە کامێرای چاودێرییەوە لە وڵاتی ئەندەنوسیا تۆمارکراوە، ژنێک و دوو منداڵی لەسەر ماتۆڕسکلێکن و دەیانەوێت لە هێڵێکی شەمەندەفەر بپەڕنەوە، بەڵام ماتۆڕسکیلەکە لە هێڵە ئاسنینەکە گیر دەبێت. 

 

ئەگەرچی ژنەکە زۆر هەوڵ دەدات لە هێڵەکە تێپەڕێت، بەڵام سەرکەوتوو نابێت، بۆیە بە ناچار و بە خێرایی دادەبەزن و پاش چەند چرکەیەک لە دابەزینیان، شەمەندەفەرەکە ماتۆڕسکیلەکە دەشێڵێت، بەڵام ژن و دوو منداڵەکەی ڕزگاریان دەبێت.