گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چییان کردووە

بەڤیدیۆ؛ گروپێکی چوار کەسیی ئەفریقی لە هەرێم دەستگیرکرا

2021.12.11 - 19:40
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ گروپێکی چوار کەسیی ئەفریقی لە هەرێم دەستگیرکرا

ناس کورد- 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر 70 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە کە لەلایەن گروپێکی ئەفریقییەوە هێنراوەتە هەرێم و گروپەکەش دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (شەممە 11ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەک لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاک بگرن کە لەلایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان." 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە،"مادەکان لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەک، (تەحین، ژاژی، کەشک، رەیحان و ئارد) بوو، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی و پلانێکی تۆکمەی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو گرووپە پێکهاتبوو لە چوار هاووڵاتیی ئەفریقی خەڵکی وڵاتی گانا (غانا)، کە ئەم ماددە هۆشبەرانەی هێناوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە پێی ماددەی چواردە لە یاسای سزادانی ماددە هۆشبەرەکان، دەستگیرکران و رادەستی دادگا کران."