گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دوو برا کوژراون تەمەنیان 17 و 18 ساڵە

چەمچەماڵ؛ دوو برا کوژراون بەڵام سکاڵا تۆمار نەکراوە و کەسیش دەستگیر نەکراوە

2019.07.10 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛ دوو برا کوژراون بەڵام سکاڵا تۆمار نەکراوە و کەسیش دەستگیر نەکراوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز شەوی ڕابردوو لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە دوو برای تەمەن 17 و 18 ساڵ کوژران، کە یەکێکیان خێزاندارە. . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە لە قەزای چەمچەماڵ دوو برا کوژران. . وتیشی، دوو براکە یەکێکیان تەمەنی 18 ساڵە و خێزاندارە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی 17 ساڵە. . وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا لەسەر ڕوداوەکە هیچ کەس دەستگیرنەکراوە و سکاڵاش لەسەر هیچ کەسێک تۆمارنەکراوە. . بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، لێکۆڵینەوەکانیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە و هێزیکیان لە ناوچەکە بڵاوەپێکردووە، بە مەبەستى ڕێگرى لە دووبارە نەبوونەوەى ڕوداوێکى نەخوازراو. . .