ناس کورد-
ئامارەکانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە، بەڵام هێشتا پارێزگاکانى هەرێم پێشەنگى توشبوون و مردنن بە نەخۆشییەکە لەسەر ئاستى پارێزگاکانى عێراق، ئەوەش بەپێی نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستیی عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکە (11ی کانونی یەکەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 250 حاڵەتی توشبووى نوێ، شەش حاڵەتی مردن تۆمارکراوە، لەکاتێکدا 615 توشبوو چاکبوونەتەوە.