ناس كورد-
ژنێكی خەڵكی كوینزلاند فڕۆكەیەكی تایبەتی بەكرێ گرت بە زیاتر لە 40 هەزار دۆلار بۆ ئەوەی بتوانێت سەگێك كە لە دوورگەی بالی دۆزیبوویەوە بگوازێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە ئوسترالیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راپۆرتی ئیندیپێندێنت كە "ناس كورد" بینیویەتی (11ی كانونی یەكەمی 2021) ناتاشا كۆربین بەدرێژایی چەند ساڵێك زۆر هەوڵی داوە سەگەكەی "مۆنشكین" بگوازێتەوە لە دوورگەی بالی ئەندەنوسیاوە بۆ ئوسترالیا بەڵام ڕێگەی پێنەدراوە بەهۆی قورسی ڕێكارەكانی سیدنی بۆ قبوڵكردنی ئاژەڵی ماڵی.
ئەم ژنە كاتێك لە بالی لەگەڵ مێردەكەی ژیاوە ئەم سەگەی دۆزیوەتەوە و هۆگری بووە، دواتر سێ ساڵ لە سەنگاپوورە لە چاوەڕوانیدا دایناوە، ماوەیەكیش لەگەڵ مێردەكەی (2019) ناچاربوون بچن لە نیوزلەندا بژین بەهۆی ئەوەی لەوێ رێگەدراوە بەوەی سەگەكەیان لەگەڵیان بێت و چاوەڕێی مۆڵەتی ئوستورالیایان كردووە.
ئێستا ژن و مێردەكە جیابوونەتەوە، ژنەكەش ناچارە بگەڕێتەوە بۆ ئوسترالیا و تەنها رێگەی بەردەمیشی بەكرێ گرتنی فڕۆكەیەكی تایبەت بووە بۆ گواستنەوەی سەگەكەی.