گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ والی هەرێمی ئەندەنوسیا لەکاتی چوونی بۆسەر مینبەر گیانی لەدەست دا

2021.12.11 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ والی هەرێمی ئەندەنوسیا لەکاتی چوونی بۆسەر مینبەر گیانی لەدەست دا

ناس كورد-

هەزاران هاوڵاتی لە ئەندەنوسیا لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیان کرد لە بنەماڵەی عودەید محەمەد دانیاڵ، والی شاری باندونگ کە پایتەختی هەرێمی جاوای ڕۆژئاوایە لە ئەندەنوسیا دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ویستی بچێتەسەر مینبەری مزگەوت بۆ وتاردان، لەناکاودا کەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەزاران کەس کۆمێنتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیوە و ستایشی ژیانی خێزانی، زانستی، ئاینی و سیاسیی عودەید دەکەن.

چەندین گرتە ڤیدیۆیی ساتی ڕووداوەکە کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە گیراوە بڵاوکراوەتەوە، دەستبەجێ عودەید دەبرێتە نەخۆشخانەیەکی نزیک بەڵام ناوبراو دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، پزیشکەکان دەڵێن ڕەنگە توشی دڵەکوتێ بووبێتەوە.

عودەید ساڵی 1962 لە پارێزگای تاسیک مەلایا لە خێزانێکی ئاینپەروەر لەدایکبووە، سەرباری بوونی بە والی، بەڵام وازی لە وتارخوێندن نەهێناوە لە مزگەوتەکەی، ئەوەش نەریتێکی چەندین ساڵەی والییەکانی هەرێمی جاوای ڕۆژئاوایە.