ناس کورد-
وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی کردەوە کە ئێران ئامادەیی سەربازیی خۆی لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەکە بەهێز دەکات بۆ "هێرشکردنە سەر ئیسرائیل" و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، "بۆیە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە لە دژی ئێران چالاکی ئەنجام بدرێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بێنی گانتز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕاگەیاندنکاران و گەورە توێژەرانی ناوەندی توێژینەوەی ئەمەریکا (11ی کانونی یەکەمی 2021) وتی، "ئێران مەشق بە هێزە تیرۆریستییەکان دەکات لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر" و دەشڵێت، "چەند بنکەیەکی فڕۆکەوانی لە ناوچەی قیشم دامەزراندووە لە دژی وڵاتانی کەنداو و هەروەها لە ڕۆژئاوای وڵاتیش هێز و چەکە سەربازییەکانیشی کۆکردووەتەوە بۆ هێرشکردنە سەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت ئیسرائیل".
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە ئیسرائیل بە بەردەوامی وتوویەتی سەرقاڵی بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازیی خۆیەتی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و بەم نزیکانەش مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوەدەبات "بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هێرشی ئێران".
زیاتر بخوێنەوە: لە شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا هیچ شارێكی كوردستان پارێزراو نابێت