گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێدانى کارەبا لەسلێمانى کەمدەبێتەوە

2021.12.10 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
پێدانى کارەبا لەسلێمانى کەمدەبێتەوە

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی گۆڕانى بەرنامەى کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکانى راگەیاند و وەکو مانگی رابردووی لێدێتەوە، بەوەش پێدانى کارەبا کەمدەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەرێوەبەرایەتییەکە، لە سبەینێ شەممە ١١/١٢/٢٠٢١ بەرنامەی موەلیدەکان وەک مانگی رابردووی لێدێتەوە، کە موەلیدەکان رۆژانە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بۆ (١)ی شەو کاردەکەن. هەروەها بەیانیان لە (٦:٣٠ تا ٨ی بەیانی ئەگەر کارەبا کوژایەوە کاردەکەن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

سەرەڕای ئەوەی مانگی رابردوو داواکاری ئەوە  هەبوو کە موەلیدە ئەهلییەکان  رۆژانە لە کاتژمێر (٧) ی بەیانی تا  (١)ی شەو لەکاتی کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی موەلیدە  ئەهلییەکان کارەبا بدەن. بەڵام دوای  سەرەتای ئەم مانگە و لە ٢٠ رۆژی رابردوو ئەزموون کرا،  کاتژمێری کارکردنی موەلیدەکان زۆر دەبوو بەوەش نرخى ئەمپێر زۆر گران دەبوو، بۆیە لە سبەینێ شەممە ١١/١٢/٢٠٢١ بەرنامەی موەلیدەکان وەک مانگی رابردووی لێدێتەوە، کە موەلیدەکان رۆژانە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بۆ (١)ی شەو کاردەکەن. هەروەها بەیانیان لە (٦:٣٠ تا ٨ی بەیانی ئەگەر کارەبا کوژایەوە کاردەکەن .

بەرنامەکەش لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.