گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار رۆژە راگیراوە 

دابەشکردنى بەنزینى 690 دینارى ’’دەستپێدەکاتەوە’’

2021.12.10 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى بەنزینى 690 دینارى ’’دەستپێدەکاتەوە’’

ناس کورد-

 

ماوەى چوار رۆژە دابەشکردنى بەنزینى 690 دینارى لەسلێمانى راگیراوە و نوێنەرى بەنزینخانەکانیش دەڵێت سامانە سروشتییەکان بەڵێنى پێداون کە پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەنزینى 690 دینارى کە لەبەغداوە رەوانەى هەرێم دەکرێت لەرۆژى سێ شەممە رابردووەوە دابەشکردنى راگیراوە و دیار نییە کەى دەستپێدەکاتەوە.

 

بەهمەن قادر نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى (10ی كانونی یەكەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند "کێشەکە لە بەنزینخانەکانەوە نییە و ئێمە ئامادەین".

 

وتیشى "سامانە سروشتییەکان ئاگادارى کردوینەتەوە کە بەنزینەکە دەگات، بەڵام وادەی دیارینەکردووە".

 

تا ئێستا بەتەواوى هۆکارى راگرتنى دابەشکردنى ئەو بەنزینە رانەگەیەنراوە، بەرێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى رۆژى سێشەممە لەراگەیەنراوێکى کورتدا هۆکارەکەى بۆ "کێشەى تەکنیکى" گەڕاندبووەوە بەبێ ئەوەى رونکردنەوەى زیاتر بدات.