گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وادەیەک بۆ گەیشتنى 200 ملیارەکە دیاریکرا

2021.12.10 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەک بۆ گەیشتنى 200 ملیارەکە دیاریکرا

ناس کورد-

 

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبەغدا رایگەیاند، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو 200 ملیار دینارەکە لەبەغداوە دەگاتە هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عیسا (10ی كانونی یەكەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، نوسراوى فەرمى کراوە بۆ ناردنى 200 ملیارەکە، رۆژى یەکشەممە پارەکە دەگاتە هەرێم.

 

بەوتەى بەرپرسانى هەرێم، ناردنى ئەو بڕە پارەیە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

 

ڕۆژی 11ی تەموزی 2021، یەکەمین بڕە پاره‌ لەمساڵدا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە کە بڕی 200 ملیار دینارە خرایه‌ سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.