گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’قەرەبووى گەورە’’..کۆمپانیایەکى نەوت سکاڵا لەسەر حکومەتى هەرێم تۆماردەکات

2021.12.10 - 16:25
App store icon Play store icon Play store icon
’’قەرەبووى گەورە’’..کۆمپانیایەکى نەوت سکاڵا لەسەر حکومەتى هەرێم تۆماردەکات

ناس کورد-

کۆمپانیاى گەنەڵ ئینێرجى رایگەیاند، لەدادگاى نێودەوڵەتى سکاڵا لەسەر حکومەتى هەرێم تۆماردەکات بەهۆى کۆتایی هێنان بە گرێبەستى بەرهەمهێنان و گەشەپێدانى نەوت لە دوو کێڵگەى غازى سروشتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاکە (10ی كانونی یەكەمی 2021) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، نزیکەى 1.4 ملیار دۆلارى لە پڕۆژەى گەشەپێدانى هەردوو کێڵگەى غازى "میران و بنەباوێ" خەرجکردووە، بەڵام گرێبەستەکە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە هەڵوەشێنراوەتەوە، بۆیە داواى قەرەبوو دەکەنەوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

وتەبێژى کۆمپانیاکە رەتیکردووەتەوە قسە لەسەر قەبارەى داواکەیان بکات.

 

کۆمپانیاکە دەڵێت، هیچ رێگەیەکیان لەبەدەمدا نەبووە جگە لە قبوڵکردنى کۆتایی هێنانى گرێبەستەکە، بەهۆى "پێشێلکارى" حکومەتى هەرێمەوە، بۆیە داواى قەرەبووکردنەوەیان دەکەن لەلایەن هەرێمەوە.

 

جەختیشیکردووەتەوە "داواکەیان گەورەیە و لەکۆبوونەوەى دادگاى ناوبژیوانى لەندەن دەیخەنەڕوو".