گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردەیەکى یەکێتى بۆ مەسرور بارزانى: ستۆپ

2021.12.10 - 14:48
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى یەکێتى بۆ مەسرور بارزانى: ستۆپ

ناس کورد-

 

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى بە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت دەڵێت "ستۆپ، ئەوە کارێکی مەترسيدارە"، ئەوەش دواى ئەوەى نوسینگەى بارزانى وەڵامى راپۆرتێکى بیانى دایەوە لەبارەى کڕینى ڤێلایەک لەئەمەریکا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارێز عەبدوڵا لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند "کاتێك رونكردنەوەی نوسینگەی سەرۆکی حکوتم سەبارەت بەراپۆرتێکی رۆژنامەنووسێکی بيانی بە ناوی(زاک کۆپلین) خوێندەوە تەزوو بە گيانم داهات. جەنابی سەرۆك ستۆپ، ئەوە کارێکی مەترسيدارە".

 

دەقى رونکردنەوەکە: 



روونکردنەوەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت !!

 

کاتێك رونكردنەوەی نوسینگەی سەرۆکی حکوتم سەبارەت بەراپۆرتێکی رۆژنامەنووسێکی بيانی بە ناوی(زاک کۆپلین) خوێندەوە تەزوو بە گيانم داهات.

ئايا ئەو بابەتە راستە يان نا شتێکە و پەلاماردان و دەستبردنيش بۆ سەر شکۆ و کەڕامەتی دوو کەس شتێکی ترە.

 

بەندە خاتوو شنيار ئەنوەر و کاک سەرکەت شەمسەدين لە نزیکەوە ناناسم، تەنيا ناویان دەزانم و لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆری بۆچوون و نووسین و لێدوانەکانيشیان نيم، بەڵام کاتێك كار بگاته ئەو ئاستەی لە ترۆپکی دەسەڵاتەوە لە جیاتی ڕوونکردنەوی دروست و پەنابردنە بەر دادگا تومەتێکی ئەخلاقيان بۆ هەڵبەسترێ، پێويستە هەموو لايەکمان بلێين:

 

جەنابی سەرۆك ستۆپ، ئەوە کارێکی مەترسيدارە.

 

کاتێك دەسەڵاتداران هەموو ئامڕازە زۆر و زەوەندەکانی دەسەڵاتيان خستە خزمەتی خۆيان و رووبەڕوو بوونەوەی نەيارەکانيان دەبێ هەڵوەستە بکرێ و بير لە رزگاری بکرێتەوە.

 

هيوادارم تا زووە ئەو هەڵە گەورەيە راستبکەنەوە  و  دەرس و پەندی لێ وەربگرن.

 

ئارێز عەبدوڵلا