گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هۆکارى شەڕى چەند خوێندکارێکى زانکۆ بەچەک لەهەولێر ئاشکراکرا

2021.12.10 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارى شەڕى چەند خوێندکارێکى زانکۆ بەچەک لەهەولێر ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، هۆکارى شەڕى چەند خوێندکارێکى زانکۆ بەچەک ئەوە بووە پێشتر بەئۆتۆمبێل دەستیان شکاندوەتەوە سەر یەکتر و لەئێستاداشدا چوار کەس دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە "هەردوولا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و دەستمان بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (تارق)دا گرت و هیچ لایەکیشیان سکاڵایان نەبوو لە دژی یەکتر و پێکهاتن و بەڵێنیان دا کە بە هیچ جۆرێک كيشه وئاژاوه دروست نەکەن".

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر 

 

دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەسۆشیال میدیاکان بلاوبوەوە کە لە بەردەم كۆلیژی (تیشک) دوو قوتابی دەبێتە دەماقاڵەیان، کە لە هەمان کۆلیژ قوتابین و لە ئەنجامدا دەبێتە شەڕیان له گه ل دوو قوتابى تريش لەسەر ئەوەی دوو رۆژ پێشتر بەئۆتۆمبێل یەکیان شکاندویەتەوە سەر ئەوی تر و لە ئەنجامی شەرەکە تەقە دەکرێت، وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆلینەوە کردوو وە خانه واده ى هەردوو لامان ئاگادار کردنەوە کە دەبێ بە زووترین کات خۆیان ڕادەستی پۆلیس بکەن، ئەگەرنا بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

 

بۆیە هەردوولا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و دەستمان بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (تارق)دا گرت و هیچ لایەکیشیان سکاڵایان نەبوو لە دژی یەکتر و پێکهاتن و بەڵێنیان دا کە بە هیچ جۆرێک كيشه وئاژاوه دروست نه كه ن وه پەنا بۆ چەک نەبەن و شەڕ نه كه ن ئەگەرنا لێپێچینەوەی توندی یاساییان بەرامبەر دەکرێت، بە هۆی ئەوەی ئەوانە قوتابین و پێویستە پەنا بۆ قەڵەم و کتێب ببەن، نەک چەک و توندوتیژی وشه ر بەلام لەبەر ئەوەی لە کێشەکە تەقە کراوە و مافی گشتی دەیگرێتەوە پەراوی لێکۆلینەوە رێکخراو لە کاتی ئێستاشدا هه ر چوار تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراون بە پێ ی ماددەی ٤١٣ یاسای سزاکان و ٢١ چەک.وەلێرەوە دلنیایی دەدەینە ھاولاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەو و رۆژ  لە ئەرکدایەبۆ پاراستنی ئەمنیەتى شارى  هه ولير  وسه رو مالى هاولاتيان وە ھیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر نیە ،وە پۆلیس ھەردەم لەخزمەت ھاولاتیانی خۆشەویست دایە.