گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان متمانەى بە کابینەکەى مەسرور بارزانی بەخشی و هیچ کاندیدێک ڕەتنەکرایەوە

2019.07.10 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان متمانەى بە کابینەکەى مەسرور بارزانی بەخشی و هیچ کاندیدێک ڕەتنەکرایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نۆ و کاندیدانى پۆستە وزارییەکان، دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان دەستیپێکرد. . کابینەى نۆى حکومەتى هەرێم دەنگى 88 ئەندامانى پەرلەمانى بەدەستهێنا. . پاش پێشکەشکردنى ناوى وەزیرەکان لەلایەن مەسرور بارزانییەوە، قوباد تاڵەبانى بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکوەزیران، دەنگى 73 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . فرسەت ئەحمەد بۆ وەزیرى دادى هەرێم دەنگى 84 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . شۆڕش ئیسماعیل، بۆ وەزیرى پێشمەرگە لە کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم دەنگى 73 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . ڕێبەر ئەحمەد خالید، دەنگى 76 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا بۆ ئەوەى ببێت بە وەزیرى ناوخۆ لە کابینەى نۆى حکومەتى هەرێم.   ئاواتى جەناب نورى، دەنگى 81 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان. . سامان بەرزنجى، دەنگى 81 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیرى تەندروستى لە کابینەى نۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان.   ئالان حەمە سەعید، بۆ بوون بە وەزیرى پەروەردە دەنگى 85 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . دانا عەبدولکەریم، بۆ بوون بە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە حکومەتى هەرێم دەنگى 80 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا.   ساسان عوسمان عەونى، بۆ بوون بە وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزارى هەرێم دەنگى 85 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . ئارام محەمەد قادر، دەنگى 76 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە حکومەتى نوێى هەرێم. . دارا ڕەشید، دەنگى 75 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیرى پلاندانان لە حکومەتى نوێى هەرێم. . کوێستان محەمەد، بۆ بوون بە وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى دەنگى 74 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . محەمەد سەعید، دەنگى 75 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا بۆ ئەوەى ببێت بە وەزیرى ڕۆشنبیرى لە حکومەتى نوێى هەرێم. . عەبدوڵا مەحمود، دەنگى 85 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا بۆ ئەوەى ببێت بە وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان. . بێگەرد تاڵەبانى، بۆ بوون بە وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە کابینەى نۆى حکومەتى هەرێم دەنگى 83 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . کەمال موسلیم، دەنگى 85 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە حکومەتى نوێى هەرێم. . ئانۆ جەوهەر، بۆ بوون بە وەزیرى گواستنە و گەیاندن لە حکومەتى هەرێم دەنگى 80 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . پشتیوان سادق، دەنگى 77 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا بۆ بوون بە وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى لە حکومەتى هەرێم. . کەمال محەمەد، بۆ بوون بە وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێم دەنگى 78 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . خالید شوانى، بۆ بوون بە وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى بەغدا دەنگى 68 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . ئایدن مەعروف، بۆ بوون بە وەزیرى هەرێم دەنگى 78 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . ڤالا فەرید، بۆ بوون بە وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پەرلەمان دەنگى 83 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . لەدوای ئەوەش، مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکى حکومەتى هەرێم سوێندی یاسایی خوارد.