گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی هەولێرەوە

2021.12.09 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی هەولێرەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان لەبارەی گۆڕانکاریی کاتی دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادار دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ( نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی هەولێر لە رۆژی یەکشەممە ١٢ی کانوونی یەکەم تاکو ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی کانوونی یەکەم، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تا (٦:٠٠)ی ئێوارەیە.

 

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە کاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان.