گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’ژمارەی کەیسەکانی گەندەڵی لە هەرێم لە هەڵکشاندان’’

2021.12.09 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
’’ژمارەی کەیسەکانی گەندەڵی لە هەرێم لە هەڵکشاندان’’

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى دەستپاکیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا 804 کەیسی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت، دەشڵێت، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو سکاڵای کەیسەکانی گەندەڵی زیادی کردووە و  ئەمساڵ 445 داوای سزایی تۆمارکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان لە میانەى دیداری ستراتیجیی نیشتمانیی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2021) رایگەیاند، "ئەمساڵ 445 داوای یاسایی تایبەت بە کەیسەکانی گەندەڵی تۆمارکراوە کە ئەوەش ژمارەیەکی زۆرترە بەراورد بە ساڵانی رابردوو." 

 

وتیشى، "لە ئێستادا 804 کەیسی گەندەڵی لە هەردوو قۆناغی هەواڵدەری و سزایی لەلایەن دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت." 

 

باسی لەوەشکرد، " ئەمساڵ 94 داوای سزایی لە دادگاکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و 123 کەیسی دیکەش لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان ئێستا لە قۆناغی دادگاییکردندان کە ئەمساڵ ژمارەی ئەو کەیسانەی یەکلادەبنەوە باشتر دەبێت، چونکە ساڵی رابردوو بەهۆی دۆخی کۆرۆنا بە ساڵێکی نائاساییدا تێپەڕین".