گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەستە بە دانوستانەكان

پێشبینییەكی ڕەش بۆ نرخی تمەن لە رۆژانی داهاتوو

2021.12.09 - 15:40
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكی ڕەش بۆ نرخی تمەن لە رۆژانی داهاتوو

ناس كورد-

رۆژنامەی جهان سەنعەتی ئێرانی پیشبینی دەكات جارێكی دیكە نرخی تمەن بەرانبەر دۆلاری ئەمەریكی هاڕە بكات ئەگەر هەواڵەكانی دانوستانی ڤیەننا وەك جاری پێشوو خراپ بن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا (9ی كانونی یەكەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات حكومەتی ئێرانی و لایەنگرانی "دەستی شاراوە" تۆمەتباردەكەن بە گرانكردنی دۆلار، بەڵام هۆكاری سەرەكی دانوستانەكانی ڤیەننایە لە گەڵ هەنگاوە ئابوورییەكانی كابینەی ڕەئیسی. 

 

بە لێكدانەوەی رۆژنامەكە نرخی دۆلار لە ئێران پەیوەستە بەقەبارەی پارەی وشكەی بەردەست لەگەڵ هەڵاوسان و تا ئەوكاتەی حكومەت پلانی ڕوونی نەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەوانە، كۆنترۆڵی نرخ ناكرێت.

 

هەندێكی دیكە لە میدیاكانی ئێران ئاماژە بەوە دەكەن، بە پێچەوانەوە هەواڵی ئەرێنی لە دانوستانەكانی ڤیەننا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئێران هانی وەبەرهێنەران و سەرمایەداران دەدات، پارە هەڵگیراوەكانیان بە دراوی قورس بخەنە بازاڕ و ئەمەش نرخەكەی بەرەو دابەزین دەبات. 

 

لەپاش ڕەشبینییەكانی رۆژئاوا لە ئەنجامی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران، نرخی تمەن دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هەڵاوسانی نرخ لە ئێران چووە ئاستێكی بێ پێشینە.