گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەڵەستین بە نیازە لە بری نەوتی ئیسرائیل پشت بە نەوتى عێراق ببەستێت

2019.07.10 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
فەڵەستین بە نیازە لە بری نەوتی ئیسرائیل پشت بە نەوتى عێراق ببەستێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شاندێکی باڵای وڵاتی فەڵەستین، هەفتەی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات، بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوولا. . بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، شاندێکی باڵاى وڵاتى فەڵەستین، بە سەرۆکایەتی محەمەد ئەشتییە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانى نێوان هەردوولا. . میدیاکانى هەردوو وڵات باس لەوە دەکەن، سەردانى ئەو شاندە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکى فەڵەستین بووە، ئاماژە بەوەشکراوە: "فەڵەستین دەیەوێت گەشە بە پەیوەندییە ئابورییەکانى بدات لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەوەى دوورکەوێتەوە لە تەوژمی ئابوری ئیسرائیل". . چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوەکردووە، فەڵەستینییەکان دەیانەوەێت، لە بوارى نەوتدا ڕێککەوتن لەگەڵ عێراقدا واژوو بکەن، بۆ ئەوەی عێراق ببێت بە سەرچاوەی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ فەڵەستین لە برى ئیسرائیل. . فەڵەستین پێشتر لەگەڵ وڵاتی ئوردن ڕێککەوتنی ئابورى واژوو کردووە، لەبەشێکى ڕێککەوتنەکەدا ئوردن ڕەزامەند بووە ئەو نەوتە بپاڵێوێت کە لە عێراقەوە بۆ فەڵەستین هەناردە دەکرێت. . .