کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتی دەکاتەوە لێدوانی لەبارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی سلێمانییەوە دابێت و جەخت دەکاتەوە لە پەیوەندیدایە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە.
دوای ئەوەی هەواڵێک بەناوی وەزیری دارایی لەبارەی ڕووداوی دزینی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار بڵاوکرایەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوریی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە "لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هەژمارێك بەناوی ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری كراوەتەوە و رونكردنەوەیەكی لەسەر بردنی مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بڵاو كردوەتەوە، لێرەوە رایدەگەیەنین كە وەزیری دارایی و ئابووری تەنها یەك هەژماری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هەیە."
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە وەزیری دارایی و ئابووری "لێدوانی بۆ هیچ میدیایەك نەبووە لەسەر بردنی ئەو بڕە پارەیەو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پەیوەندی بەردەوام دایە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە."
ئەمڕۆ لە کاتی گواستنەوەی مووچەی نەخۆشخانەی شار کە بڕەکەی 1.6 ملیار دیناربوو، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە سەرجەم پارەکە دزرا.
عه‌مید ئاسۆ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانى به ناس كورد-ى وت: “هێزه‌كانمان له سه‌رجه‌م بازگه و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانى ناو شارى سلێمانى بڵاوكردۆته‌وه، بۆ ده‌ستگیركردن و ئاشكراكردنى ئه‌و بانده‌ى هه‌ستاون به بردنى بڕه پاره‌ى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى شار”.
پاش دوو كاتژمێر له بردنى بڕه پاره‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراو، ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ته‌ندروستى له گه‌ڕه‌كى مامه‌یاره دۆزرایه‌وه، كه به‌پێى زانیاریه‌كان، بڕى یه‌ك ملیار و شەش سه‌د ملیۆن دینار كه بڕه پاره‌ى كارمه‌ند و پزیشكان و نه‌سریه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار بووه “دزراوه”.
عه‌مید ئاسۆ تەها باسی لەوەش کرد کە پۆلیس ده‌ستى به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه، بۆ ئەوەی سه‌رجه‌م تۆمەتبارانى کەیسی بردنى بڕه پاره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار ئاشكرا بكرێن و ڕوبه‌ڕوى یاسا بكرێن، دڵنیاییش دەدەین کە تۆمەتبارەکان دەستگیر دەکەین”.
لە ئێستادا هێزێکی هاوبەشی پۆلیس و ئاسایش له‌سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ر و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی بڵاوبوونەتەوە، پۆلیسی سلێمانیش “بۆ ڕێكارى ئه‌منى په‌یوه‌ست به ڕووداوه‌كه” دەیگەڕێنێتەوە.