گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’كەسانی نوێ دێنە پێش’’

بەشیر حەداد: حكومەتی نوێی عێراق لە هەولێر یەكلادەبێتەوە

2021.12.09 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد: حكومەتی نوێی عێراق لە هەولێر یەكلادەبێتەوە

ناس کورد-

جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستانیش رۆڵێكی گەورەی لە یەكلاكردنەوەی كێشەی پێكھێنانی حكومەتی نوێى عێراق دەبێت و لە كۆتایيدا لە ھەولێر یەكلادەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر خەلیل حەداد کە لەسەر پشکى پارتى ئەو پۆستەى وەرگرتبوو (9ی كانونی یەكەمی 2021) بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "گفتوگۆكانی ئەمجارە ھەندێك زەحمەت دەبن بە ھۆی ئەوەی ناكۆكی ھەیە و كاتی زیاتری پێویستە، بەڵام لایەنە عێراقییەكان بە گەرموگوڕی كەوتوونەتە گفتوگۆ بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێ و دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران".

 

وتیشى "لەكۆتاییدا ھەولێر دەبێتە یەكلاكەرەوەی شێوازی پێكھێنانی حكومەت، بۆیە پێویستە بە یەكدەنگییەوە كورد گفتوگۆ بكات و بە وریاییەوە مامەڵە بكات".

 

بەوتەى بەشیر حەداد، لە حكومەتی تازەدا كەسانی نوێ دێنە پێش، چونكە جگە لە لایەنەكان، ژمارەیەك پەرلەمانتاری سەربەخۆ ھەن و ئێستا ئەوانیش سەرقاڵی دروستكردنی بەرەیەكن و دەیانەوێ ھاوپەیمانییەك دروست بكەن و ببنە ھێزێك و كاریگەرییان لەسەر رووداوەكان ھەبێت، بۆیە گۆڕانكاری دەكرێت و پێویستە كوردیش ئەو گۆڕانكاریانە بە ئیجابی بۆ خۆی وەربگرێت و ھەوڵ بدات دەستكەوتی زیاتر بەدەست بێنێت.