گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەیاندنی عێراق لەبارەی تیک تۆک بڕیاری دا

2021.12.09 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
گەیاندنی عێراق لەبارەی تیک تۆک بڕیاری دا

ناس کورد-

وەزارەتى گەیاندنى عێراق رایگەیاند، هیچ بڕیارێک نییە بۆ قەدەغەکردنى تیک تۆک لە عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەعد مەشهەدانى وتەبێژى وەزارەتى گەیاندنى عێراق  (9ی كانونی یەكەمی 2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند "ئەو هەواڵانە راست نین کە باس لە قەدەغەکردنى تیک تۆک دەکەن و لەئێستادا هیچ ئاڕاستەیەک نییە بۆ داخستنى هیچ تۆڕێکى کۆمەڵایەتى".

 

وتیشى "میکانیزمى قەدەغەکردن پێویستى بە داوایەک هەیە لەلایەن حکومەت یان پەرلەمانەوە لە وەزارەت بۆ قەدەغەکردن یان سنوردارکردنى کردنەوەى پێگەکان، پاشان دەنێردرێت بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندکردنى".