گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە مردنى مامۆستاکەى سلێمانى دواى وەرگرتنى ڤاکسین راگەیەنرا

2021.12.09 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە مردنى مامۆستاکەى سلێمانى دواى وەرگرتنى ڤاکسین راگەیەنرا

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، ئەنجامى لیژنەى لێکۆڵینەوە لە مردنى مامۆستایەک لەسلێمانى دەریخستووە کە مردنى پەیوەندى بە ڤاکسینەوە نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح هەورامى (9ی كانونی یەكەمی 2021) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەپێی ئەنجامى لێکۆڵینەوەکە مردنى ئەو مامۆستایە پەیوەندى بە دەرمانى دیکەوە هەبووە و لیژنە بۆ ئەوە پێکهێنراوە.

 

کۆتایی تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ژنە مامۆستایەک بەناوى نێرگز لەسلێمانى گیانى لەدەستدا و کەسوکارەکەشى هۆکارەکەیان بۆ وەرگرتنى ڤاکسین گەڕاندەوە، تەندروستى سلێمانیش لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێنا بۆ زانینى هۆکارى گیان لەدەستدانى.    

  

هێرش سەلیم جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى (4ی تشرینی دووەمی 2021)  لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" وتى "مامۆستا نێرگز دواى دۆزى دووەمى ڤاکسین ئەو گۆڕانکارییە بەسەر تەندروستدیا هاتووە، نازانین ئایا نیشانەى کۆرۆناى هەبووە ئەوکاتە یاخود نا، ئەنجامى پشکنینەکان چییە لەو بارەیەوە، چاوەڕوانى لێکۆڵینەوەى تەواوین بۆ زانینى هۆکارى گیان لەدەستدانى".    

  

وتیشى "دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوە و سەرجەم زانیارییەکان لەبارەى تەندروستى ئەو مامۆستایەوە پێش گیان لەدەستدانى کۆدەکەینەوە، هەرچەندە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە سەختە، بەهۆى ئەوەى حاڵەتى لەو شێوەیە زۆر دەگمەنە".