ناس کورد-
بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، هەر شوێنێک کارمەندەکانى ڤاکسینیان وەرنەگرتبێت لەئەمڕۆوە دادەخرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەباح هەورامى (9ی كانونی یەكەمی 2021) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەمڕۆوە لیژنەکان دەچنە چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان و بەدواداچون دەکەن بۆ ئەوەى بزانن کارمەندەکان ڤاکسینیان وەرگرتووە یاخود نا.
وتیشى هەر شوێنێک دەربکەوێت کارمەندەکانى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە دادەخرێت.
سەباح هەورامى باسى لەوەشکرد، ئەگەر رێژەى وەرگرتنى ڤاکسین لەسلێمانى بگاتە 50% ئەوکات کۆرۆنا کۆتایی دێت و ڤایرۆسەکە زۆر لاواز دەبێت.