گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بنەماڵەى نەقیب محەمەد هۆشدارى دەدەن: کاردانەوەى توندمان دەبێت

2021.12.09 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
بنەماڵەى نەقیب محەمەد هۆشدارى دەدەن: کاردانەوەى توندمان دەبێت

ناس کورد-

 

بنەماڵەى نەقیب محەمەد ئەو ئەفسەرەى لەسلێمانى کوژرا هۆشدارى دەدەن لەوەى کاردانەوەى توندیان دەبێت، ئەگەر کەیسە بەلاڕێدا ببرێت و تۆمەتباران دەرباز بکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیراز لەتیف خوشکى نەقیب محەمەد لە مەراسیمێکدا لەسەر گۆڕى براکەى  (9ی كانونی یەكەمی 2021)  وتى "نابێت تۆمەتباران لەحکومەت و یاسا بەرزتر بن، هەر هەولێک بۆ دەربازکردنى تاوانبارەکان شکاندنى هەیبەتى حکومەتە، چونکە براکەم لەکاتى ئەرکى فەرمیدا پێکراوە".

 

وتیشى "لەئێستادا ئارامین کە دەزانین دەزگا ئەمنییەکان جدین لە دەستگیرکردنى تاوانباران، بەڵام توڕە دەبین و کاردانەوەى دیکەمان دەبێت کاتێک هەستبکەبن کەیسەکە بەلاڕێدا دەبرێت".

 

شەوی شەممە (4ی کانونی یەکەمی 2021) لە شاری سلێمانی داواکراوێک ڕووبەڕووی پۆلیسى بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژی ژنان بووە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک کوژرا و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون.    

  

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (7ی کانونی یەکەمی 2021) وێنە و ناوى تۆمەتبارانى رووداوەکەى بڵاوکردەوە کەبەوتەى ئاسایش لەدواى رووداوەکەوە هەڵهاتوون.

 

دوو تۆمەتبارەکە پێکهاتوون لە (یوسف پشتیوان علی ) و (پشتیوان علی مستەفا) کە لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادان.

  

me_ga.php?id=4807