گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر هەڵبژاردن

پەرلەمانى کوردستان دوا مۆڵەتى بۆ فراکسیۆنەکان دیاریکرد

2021.12.09 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى کوردستان دوا مۆڵەتى بۆ فراکسیۆنەکان دیاریکرد

ناس کورد-

 

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند،  کات کراوە نییە لەبەردەم فراکیسۆنەکان بۆ رێککەوتن لەسەر کۆمسیۆنى هەڵبژاردن و سێ مانگ مۆڵەتیان لەبەردەمدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هەورامى (9ی كانونی یەكەمی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتى "دەبێت پێش مانگى ئازار کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە، چونکە دەبێت هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا بکرێت".

 

وتیشى "رێککەوتن لەسەر کۆمسیۆن دراوەتە دەست فراکسیۆنەکان، بەڵام کات کراوە نییە لەبەردەمیاندا و دەبێت تا ئازار کۆمسیۆن کارابکرێتەوە".

 

لەبارەى بۆچوونى پارتى لەسەر شێوازى هەڵبژاردن، هەورامى رونیکردەوە پارتى لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردن بەشێوەى یەک بازنە و نیمچە کراوە بکرێت و گۆڕانکاریی لەو بارەیەوە بخرێتە خولى داهاتووى پەرلەمان.