گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایدن ژنێک بۆ باڵیۆزى ئەمەریکا لەعێراق کاندید دەکات

2021.12.09 - 10:39
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن ژنێک بۆ باڵیۆزى ئەمەریکا لەعێراق کاندید دەکات

ناس کورد-

کۆشکى سپى ئاشکرایکرد، جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا کەسى نوێ بۆ باڵیۆزخانەکانى وڵاتەکەى کاندید دەکات لەناویاندا عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاکانى ئەمەریکا، لەناو ئەو کەسانەدا کە بایدن کاندیدیان دەکات ئلینا ئیل رومانوفسكی بوونى هەیە بۆ وەرگرتنى پۆستى باڵیۆزى ئەمەریکا لەعێراق.

  

رومانوفسكى لە ئێستادا باڵیۆزى ئەمەریکایە لە کوەیت و پێشتر جێگرى هەماهەنگیکارى رێکخەرى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر بووە لە وەزارەتى دەرەوە. 

رومانوفسكى  نزیکەى 40 ساڵ خزمەتى هەیە لەئاژانسە جیاجیاکانى ئەمەریکا.