گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی سكاڵایەك دەگەیەنێتە یۆنامی

2021.12.09 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی سكاڵایەك دەگەیەنێتە یۆنامی

ناس کورد-

 

پارتى دیموکراتى کوردستان سکاڵاى خۆى لەبارەى کەمکردنى کورسییەکانى گەیاندە نێردەى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق "یۆنامى".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد وتەبێژى مەکتەبی سیاسی پارتى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رۆژى چوارشەممە لەگەڵ  شاندێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی) لە عێراق کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ھەڵبژاردنەکانی عێراق و دەرئەنجامەکانی پرۆسەکە.

 

دەشڵێت "نیگەرانیەکانی پارتیمان خستەڕوو لەبارەی تەدەخولی نایاسایی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێڕاق لە پرۆسەکەدا و دەستکاریکردنی ئەنجامەکان کرد. ھەروەھا قۆناغی دوای ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ و ئایندەی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی لە عێراق، خرانە بەرباس".

 

بەپێی ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەنرا، لەپارێزگاکانى هەولێر و نەینەوا پارتى دوو کورسی لەبەرژەوەندى یەکێتى لەدەستدا، لەسەر بنەماى ئەو سکاڵایانەى کاندیدەکانى یەکێتى تۆماریانکردبوو.     

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق (پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021)  ڕەتیکردەوە سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هیچ دەستێوەردانێكیان کردبێت لەكاری كۆمسیۆندا، ئەوەش لە وەڵامێکدا بۆ پارتى کە لەدەستدانى دوو کورسییەکەى خستووەتە ئەستۆیان.