گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی سلێمانی سێ تەقەکەرى دەستگیرکرد

2021.12.08 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی سلێمانی سێ تەقەکەرى دەستگیرکرد

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنى سێ کەسى لەناحیەی تەکیەی کاکەمەند راگەیاند بەتۆمەتى تەقەکردنی هەڕەمەکی و دزیکردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش، لەکاتی لێکۆڵینەوەکردندا تۆمەتبارەکان ئاماژەیان  بەوەداوە کەتاوانی تریشیان ئەنجامداوە وەک دزیکرن و بڕینی دوکان و ماڵی هاوڵاتیان.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی سێ کەسیان بەناوەکانی ( س ،ھ ، ڕ) و (ٲ ، ٲ ، ج ) و( ح، ل، ج) لەناحیەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکرد کە هەستاون بە تەقەکردنی هەڕەمەکی و  تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان.

 

لەکاتی لێکۆڵینەوەکردندا تۆمەتبارەکان ئاماژەیان  بەوەداوە کەتاوانی تریشیان ئەنجامداوە وەک دزیکرن و بڕینی دوکان و ماڵی هاوڵاتیان.

 

لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیراوە بەسەر سەرجەم ئەو کەرەستەو ئامێرانەی کەلەئەنجامدانی تاوانەکانیاندا بەکاریان هێناوە.

 

لەئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢١) چەک ڕاگیراون

#ڕاگەیاندن_و_پەیوەندییەکان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی

May be an image of carNo photo description available.