گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ترسی توشبوون بە كۆرۆنا

زياتر لە 480 ڕۆژە پادشای سعودیە لە كۆشكێكی دوورە لە بیابان 

2021.12.08 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
زياتر لە 480 ڕۆژە پادشای سعودیە لە كۆشكێكی دوورە لە بیابان 

ناس كورد-

رۆژنامەیەكی ئەمەریكی بڵاویكردەوە شا سەلمانی پادشای سعودیە ماوەی 482 رۆژە لە كۆشكێكی دوورە لە بیابانی كەناری دەریای ناوەڕاست "نیوم" لەترسی توشبوون بە كۆرۆنا و لە ئێستاشدا نیشانەكانی پێش توشبوون بە خڵەفان لەسەری دەركەوتووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێری ڕاپۆرتی بیزنس ئینسایەدەر كە "ناس كورد" بینیویەتی (8ی كانونی یەكەمی 2021) شا سەلمان (85 ساڵان) نیشانەكانی پێش توشبوون بە خڵەفان "ئەلزهایمەر" ی تێدا دەركەوتووە، لە ترسی توشبوون بە كۆرۆناش دوورخراوەتەوە بۆ كۆشكێك كە خەڵك بەئاسان پێی ناگەن و هەفتانە لە ڤیدیۆ كۆنفرانس بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران دەكات و زۆربەی كارەكانی سپاردووە بە محەمەد بن سەلمانی كوڕی. 

 

زانیارییەكانی رۆژنامەكە ئەوە دەردەخات شا سەلمان لەو ماوەیەی لە كەرەنتیندابووە نەشتەرگەری زراوی بۆكراوە لە 2020 و بەگوێرەی سەرچاوەكانی رۆژنامەكە باشترین چاودێری تەندروستی هەیە كە 12 پسپۆڕی نەخۆشخانەی كلیفلاند كلینیكی ئەمەریكی سەرپەرشتی دەكەن، هەمان  ئەو تیمەی چاودێری تەندروستی ترەمپ و هەندێك لە  ئەندامانی تری خێزانی شاهانەی سعودیە دەكەن.