ناس کورد-
سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هه‌وڵى ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ژموون و كاريگه‌ريى سياسى به‌سه‌ر هه‌ندێ لايه‌نى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريدا هه‌يه و ده‌بێ رێی لێ بگیرێت و هاوڵاتیان کاتێک رێز لەیاسا دەگرن کە تواناى هەبێت سنور بۆ دەسەڵات دابنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانى (چوارشەممە 8ی کانونی یەکەمی2021) لەوتارێکدا لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی دادگای پێداچوونەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم وتى "وه‌ك هه‌موو بوارەكانی دیكە، ناڵێين ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوه و هيچ كێشه‌يه‌كى نييه! هه‌ندێ راستى هه‌يه ده‌بێ زۆر به جورئه‌ته‌وه دانى پێدا بنێين. ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كێشه و ته‌حه‌داى جددى لهبهردهمدايه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن".
وتیشى " به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، خۆى داكۆكى له ده‌سه‌ڵاتى خۆى بكات، كه به ياسا پارێزراوه! ده‌بێ خۆى ئيراده‌ى جدديى رووبه‌ڕووبوونه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى هه‌بێت. پارێزه‌رى ده‌سه‌ڵاتى خۆى بێت و بێ ترس و به جورئه‌ته‌وه، به‌رگرى لە دەسەڵاتەكانی خۆی بكات كە یاسا پێیداوە".
"دەبێت یا رێگه نه‌دات و بە هیچ شێوەیەكیش قبووڵى نه‌كات هيچ ده‌سه‌ڵات و هيچ كه‌سێك و هیچ هێزێك و هیچ لايه‌نێك، به هه‌ر بههانهيهكهوه بێت، ده‌ست بخاته ناو كاروباریانەوە! نه‌چێته ژێر بارى هيچ هه‌ڕه‌شه و پاڵه‌په‌ستۆ و كاريگه‌رى و داواكارييه‌كى ناياسايييهوه، جا له هه‌ر پێگه‌یەك و لە هەر شوێنێك و له هه‌ر كێوه بێت!".
نێچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە، "ئەگەر دادوەران پێیان خۆش بێت، یان پێیان ناخۆش بێت! هەمیشە ئەوەتان بەبیر بێت هاووڵاتی تەنها کاتێک دەتوانێ ڕێز لە یاسا بگرێت کە ببینێت یاسا لە سەروو سیاسەتەوەیە و توانای ئه‌وه‌ى هەیە سنوور بۆ دەسەڵات دابنێت".