گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانێک لە وەزارەتەوە بۆ زانکۆکان دوای تەرخانکردنی بودجە

2021.12.08 - 14:28
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێک لە وەزارەتەوە بۆ زانکۆکان دوای تەرخانکردنی بودجە

ناس کورد-

لەدوای دابینکردنی بودجەیەک بۆ پاڵپشتی خوێندکاران و چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داوا لە زانکۆکان دەکات ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکارانیان بۆ بنێرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێک کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، "دواى تەرخانکردن و خەرجکردنى پاڵپشتییەکى دارایى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک پێشینەى مانگانە بەبڕى حەوت ملیار و دوسەدو پەنجا ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتى قوتابیان و خوێندکاران و چارەسەرکردنى گرفتى بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنى خزمەتگوزارى."

 

بۆیە "داوا لە سەرجەم زانکۆکانى کوردستان دەکات تاکو ڕۆژى سێشەممە (14ی کانونی یەکەمی 2021) ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و دەرەوەى شارەکان بە جیا کە بە زانکۆلاین وەرگیراون بۆمان بنێرن تاکو کارى پێویستى لەسەر بکرێت."

No photo description available.