ناس کورد-
سەرۆکى لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو ڕێژەیەی غاز بۆ دابەشکردن بەسەر هاوڵاتیاندا دانراوە کەمە و بەشی پێداویستی خەڵکی ناکات، هەر ئەوەشە هۆکاری دروستبوونی قەیران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شاری سلێمانی قەیرانی کەمی غاز دروست بوو و بەشێکی زۆر لە خاوەن دوکانەکانی بازاڕی غاز فرۆشان لە سلێمانی لە نزیک "فولکەی مامەڕیشە" دوکانەکانیان داخست، هاوڵاتیان ناچارن بەیانی زوو سەرەبگرن بۆ کڕینی بتڵێک غاز.
کەریم عەلی کەریم لە لێدوانێکی تایبەت بە "ناس کورد" (8ی کانونی یەکەمی 2021) ئاشکرای کرد، "هەركات خواست لەسەر غاز بەرزببێتەوە ئەم قەیرانە ڕوودەدات، ئەو ڕێژە غازەی بۆ هاوڵاتیان دانراوە كەمە و لە بنەڕەتەوە بەش ناكات، ئێستاش خواست زیاتر بووە، بەغدا ڕۆژانە بڕی 150 تەن غازمان پێدەدات، ئەوەش نەیەت قەیرانەكە قووڵتر دەبێتەوە."
دەشڵێت، "ئێمە ناکرێت بۆ هەموو شتێک بەرۆکی بەغدا بگرین، پێویستە حکومەتی هەرێم بێتەسەر خەت و ئەم کێشەیە چارەسەر بکات."
باسی لەوەشکرد، "مەعمەلەكان غاز دروست ناكەن، ئەوان غاز پڕ دەكەن كە لە داناغاز و شوێنی تر وەریدەگرن و رۆڵی ئەوان وەك بەنزینخانەیە زیاتر و بەرهەمهێن نین."
کەریم عەلی کەریم ئاماژەی بەوەشکرد، "دانە غاز 700 تەن دەدات بە پارێزگاكان ئەمەش كەمە و لە ئێستادا پێویست بە 1500 تۆن دەكات چونكە بەكارهێنان زۆرە و بەهۆی سەرماو بێ كارەبایی و بێ نەوتی بەكارهێنان زۆرە".
ئ"ەگەر بچینە سەرما و زستانەوە قەیرانەكە قورستر دەبێت چونكە بەكارهێنانی غاز زیاتر دەبێت".