گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەوڵی بردنەدەرەوەی دوو بارهەڵگر ئاردی بایعی لە سلێمانی پووچەڵکرایەوە

2021.12.08 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵی بردنەدەرەوەی دوو بارهەڵگر ئاردی بایعی لە سلێمانی پووچەڵکرایەوە

ناس کورد-

هێزه‌كانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر دوو بارهه‌ڵگر ئاردی بایعیدا گرت كه‌ بڕی زیاتر له‌ (42)تۆن بووه‌ و‌ خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون بیبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (8ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "له‌كاتێكدا به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ پێناو ڕێگریكردن له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ئارد و نان و سه‌موون، بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئاردی بایعی بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، به‌پێی دوو نوسراوی به‌شی ئابووری به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كه‌ ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كراوه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا بارهه‌ڵگرێك بڕی (25) تۆن ئاردی بایعی باركردووه‌ و به‌نیازبووه‌ به‌ناوی باری مۆزه‌وه‌ بیباته‌ ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، به‌ڵام له‌ بازگه‌ی تاسڵوجه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌."


دەشڵێت، "به‌پێی نوسراوی دووه‌می ئاسایشی سلێمانی هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا بارهه‌ڵگرێك كه‌ (17)تۆن ئاردی بایعی باركردبوو به‌نیازبوو بیباته‌ ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك بازگه‌ی كه‌ڵه‌وانان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌."


سه‌ردار ساڵح، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌پێی رێكاره‌كان و به‌ چاودێری لیژنه‌ی نانه‌واخانه‌كان ئه‌و بڕه‌ ئارده‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌ بازاڕدا ده‌فرۆشرێت و پاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، له‌هه‌مان كاتدا رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌ به‌رو به‌ بڕێك پاره‌ش سزا ده‌درێت.


وتیشی، به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی رێگه‌ نادرێت به‌هیچ جۆرێك ئاردی بایعی ببرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌ش له‌ پێناو رێگریكردنه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئارد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نرخی نان و سه‌موون به‌رزده‌بێته‌وه‌.