گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هێرشە درۆنییەکەی ئەمشەوی هەولێر بۆسەر ماڵی سەرۆکی حزبێک بووە

2021.12.08 - 00:20
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشە درۆنییەکەی ئەمشەوی هەولێر بۆسەر ماڵی سەرۆکی حزبێک بووە

ناس کورد-

بە گوێرەی چەند زانیارییەک کە "ناس کورد" لە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادارەوە دەستیکەوتووە، ئەمشەو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هێرش کراوەتەسەر ماڵی سەرۆکی حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی رۆژهەڵات لە هەولێر و سەرچاوە فەرمییەكانیش لەوبارەیەوە هیچیان ڕانەگەیاندووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوە ئاگادارەکە باسی لەوەشکرد، هێرشەکە دەوروبەری کاتژمێر 9:00 ی ئەم شەو (7ی کانونی یەکەمی 2021) لە باشوری هەولێرەوە ڕوویداوە و ئامانجیش ماڵەکەی حسێن یەزدانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بووە.

 

ناس کورد نەیتوانی دڵنیای بکاتەوە کە ئاخۆ بەرکەوتوو هەبووە یاخود نا.

 

هەر بەپێی بەدواداچوونی "ناس کورد"، لەدوای هێرشەکە دوو فڕۆکە کە بڕیار بوو لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشتنەوە ئاڕاستەکانیان گۆڕیوە.

تائێستا هیچ لایەنێکی ئەمنیی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕوونکردنەوە و لێدوانێکیان لەبارەى ئەو هێرشەوە نەداوە، هەرچەندە فڕۆکەخانە دەستبەجێ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتی کردەوە کە فڕۆکەخانەکە داخرابێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئاماژەی بە بوون یاخود نەبوونی هێرش نەکردووە.

 

 

هەر لەو كاتەشدا، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و داوای لە هاوڵاتییان کرد لە پەنجەرە و دەرگا و شوێنە بەرزەکان دووربکەونەوە و ئەگەری مەترسی هەیە.