گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخۆشییەكی ترسناك چارە دەكات

سودێكی تری حەبی ڤیاگرا ئاشكرا كرا

2021.12.08 - 00:03
App store icon Play store icon Play store icon
سودێكی تری حەبی ڤیاگرا ئاشكرا كرا

ناس کورد-

 

توێژینەوەیەکى ئەمەریکى گەیشتە ئەو دەرەنجامەى کە دەرمانى  (Sildenafil) ناسراو بە ڤیاگرا بەڕێژەیەکى گەورە مەترسى توشبوون بە زەهایمەر کەمدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

تیمێکى توێژەران لە"كليفلاند كلينك" زانیارى تەندروستى نزیکەى  7.2 ملیۆن کەسیان شیکردووەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەى ئەو حەبە بەکاردەهێنن کە لە بنەڕەتدا بۆ چارەسەرى لاوازى سێکسییە، بەڕێژەى 69% ئەگەرى توش بوونیان بە زەهایمەر کەمتر بووە بەراورد بەوانەى بەکاریان نەهێناوە، ئەوەش بەپێی پێگەى "حورە".

 

توێژەران دەڵێن، ئەو دەرمانە باشترینە لەناو زیاتر لە 1600 دەرماندا کە ئاژانسى خۆراک و دەرمانى ئەمەریکا پەسەندى کردبێت.

 

لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداریانداوە لەوەى بەهۆى ئەو دەرەنجامەوە خەڵک روو لەبەکارهێنانى نەکەن تا ئەوکاتەى لە تاقیکردنەوەى تەختەیی هەڕەمەکیدا دەرەنجامەکە پشتڕاستدەکرێتەوە.