گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوەشاندنەوە و پەسەندكردنیش هەر كێشەن

دادگا ’’لەژێر گوشاری زۆردایە’’ بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن

2021.12.07 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا ’’لەژێر گوشاری زۆردایە’’ بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن

ناس كورد-

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە لە ماوەی 10 ساڵدا هیچ كات ئەوەندەی ئێستا دادگای فیدراڵی لەژێر گوشاردا نەبووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتێكی رۆژنامەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (7ی كانونی یەكەمی 2021) ئەوەدەخاتەڕوو لایەنە شیعە ناڕازییەكان هەر بە مانگرتنی بەردەم ناوچەی سەوز نەوەستاون دژی ئەنجاخمەكانی هەڵبژاردن بەڵكو سەركردەكانیان چوونەتە بەردەم دادگای فیدراڵی بۆ سكاڵاكردن وداوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن. 

 

بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەگەر دادگا لەبەرژەوەندی براوەكان بڕیار بدات و ئەنجامەكان پەسەند بكات، ئەوە دەكەوێتە بەر ڕق و توڕەیی ئەو لایەنانەی كە هەندێكیان باڵی چەكداریان هەیە، ئەگەریش ئەنجامەكان ڕەت بكاتەوە ترسی لە جەماوەری سەدر هەیە كە بەئاسانی دەستبەرداری (74 كورسی) یەكەی نابێت. 

 

لەپاش دیداری سەركردەكانی شیعە لە ماڵی عامری لە نەجەف كۆتایی هەفتەی ڕابردوو، هاوپەیمانی فەتح هێرشی زۆریان كردە سەر ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكانی هەڵبژاردن، سەرەتای ئەم هەفتەیەش هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانییەكە و فالح فەیاز لەگەڵ پارێزەرانی لیستەكەیان چوونە بەردەم دادگای فیدراڵی بۆ داواكردنی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.