ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات سبەینێ باران لەهەندێ ناوچە ببارێت و به‌فريش ناوچه شاخاويیه‌كان بگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێشبینى کەشناسی (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021)، ڕۆژى چوار شه‌ممه پێشبينى ده‌كرێت ئاسمانى هه‌رێم نيمچه هه‌ور بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو(سه‌ره‌تا له ڕۆژئاواى هه‌رێم)، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى نمه باران و بارانى مام ناوه‌ند له ناوچه شاخاويه‌كانى باكور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم، هاوكات خێرايي با زياد ده‌كات بۆ سه‌رووى 25 كلم/ك، (ئه‌گه‌رى كه‌مێك هه‌وره تريشقه‌ش هه‌يه) به‌فريش له ناوچه شاخاويه‌كانى باكور و حاجى ئۆمه‌ران ده‌بارێت له كاته‌كانى دواى نيوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هه‌روه‌ها پێشبينى ده‌كرێ له كاته‌كانى شه‌و و دواى نيوه شه‌و باران بارين ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕين و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رميانيش بگرێته‌وه له گه‌ڵ بارينى كه‌مێك به‌فر له ناوچه‌شاخاويه‌كانى پێنجوێن و ڕاپه‌ڕين كاريگه‌ريه‌كه‌ى تا به‌يانى پێنج شه‌ممه به لاوازى ده‌مێنێته‌وه.