گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’خێرا یەکلاییکردنەوە’’..راگەیەنراوێک لە دادگاى سلێمانییەوە

2021.12.07 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
’’خێرا یەکلاییکردنەوە’’..راگەیەنراوێک لە دادگاى سلێمانییەوە

ناس کورد-

 

دادگاى سلێمانى جەختدەکاتەوە لە پێویستی خێرا یەکلاییکردنەوەی ئەو داوایانەی کە ڕاگیراویان تێدایە، چونکە مانەوەی ڕاگیراو زیان بە خودی کەسەکە و خێزان و دەوروبەرەکەشی دەگەیەنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دادگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەرۆکی دادگا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دادگاکانی تاوانەکانی سلێمانی کۆبووەوە، بەمەبەستی باشترکردنی شێوازی کارکردنی دادگاکان و هەوڵدان بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و باسکردنی ئەو گرفتانەی کە دەبنە هۆکاری درەنگ یەکلابوونەوەی داواکان.

 

لەکۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە کێشە خێزانییەکان سەرۆکی دادگا وتى کە پێویستە بەدواداچوون بکرێت بۆ هۆکاری درەنگ گەیشتنی پەڕاوەکانی لێکۆڵینەوە بە دادوەری تایبەتمەند و داوایکرد ئەو جۆرە داوایانە بە یەک تەوەر و یەك رێڕەو چارەسەربکرێت و هەوڵ بدرێت بۆ کەمترکردنەوەی کێشە خێزانییەکان بۆ نزمترین ئاست.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

سەرۆکی دادگا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دادگاکانی تاوانەکانی سلێمانی کۆبووەوە.

 

      بەمەبەستی باشترکردنی شێوازی کارکردنی دادگاکان و هەوڵدان بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و باسکردنی ئەو گرفتانەی کە دەبنە هۆکاری درەنگ یەکلابوونەوەی داواکان.

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/١٢/٧ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی هەرسێ دادگای تاوانەکانی سلێمانی کۆبووەوە.

 

لەکۆبوەنەوەكەدا کە بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی دادگا و  بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەهێشتنی توندوتیژی خێزانی ئامادەیبوون، باس لە هۆکارەکانی زوو نەناردنی داواکان لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە و درەنگ یەکلابوونەوەیان لە دادگاکانی تاوانەکان کرا و بەڕێز سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند کە بەپێی یاسا دادگای تاوانەکان سەرپەرشتیاری دادگاکانی لێکۆڵینەوە و بنکەکانی پۆلیسن و پێویستە ڕۆڵیان هەبێت لە سەرپەرشتی و بەدواداچونی داواکان لە دادگاکانی لێکۆڵێنەوە و، پێویستە کۆبوونەوە و پەیوەندی بەردەوامیان هەبێت لەگەڵ دادوەرانی دادگاکانی لێکۆڵینەوە و ستافەکانیان بەمەبەستی باشتر ڕاپەڕاندنی کارەکان و بەدواداچوون بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانیان لەلایەن پۆلیس و لایەنەکانی پەیوەندیدارەوە.

 

بەڕێز سەرۆکی دادگا جەختیکردەوە لە پێویستی خێرا یەکلاییکردنەوەی ئەو داوایانەی کە ڕاگیراویان تێدایە، چونکە مانەوەی ڕاگیراو زیان بە خودی کەسەکە و خێزان و دەوروبەرەکەشی دەگەیەنێت.

 

سەبارەت بە کێشە خێزانییەکانیش سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند کە پێویستە بەدواداچوون بکرێت بۆ هۆکاری درەنگ گەیشتنی پەڕاوەکانی لێکۆڵینەوە بە دادوەری تایبەتمەند و داوایکرد ئەو جۆرە داوایانە بە یەک تەوەر و یەك رێڕەو چارەسەربکرێت و هەوڵ بدرێت بۆ کەمترکردنەوەی کێشە خێزانییەکان بۆ نزمترین ئاست.