گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت خوێندنى باڵا ئاگاداردەکاتەوە

فەرمانى خوێندنى باڵا بۆ دارایی لەبارەى دەرماڵەى خوێندکاران مشتومڕ دروستدەکات

2021.12.07 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانى خوێندنى باڵا بۆ دارایی لەبارەى دەرماڵەى خوێندکاران مشتومڕ دروستدەکات

ناس کورد-

 

فەرمانکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵا بە دارایی بۆ دابینکردنى پارەى مانگانە بۆ خوێندکاران مشتومڕ دروستدەکات و شارەزایەک دەڵێت خوێندنى باڵا ناتوانێت فەرمانى لەو شێوەیە بکات، سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانیش دەڵێت وەزارەتى ئاگادارکردووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021) فەرمانێکى وەزارى ئاڕاستەى وەزارەتى دارایی کرد کە تێیدا بڕیارەکەى ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ خەرجکردنى پاڵپشتى دارایى بۆ خوێندکاران دوبارە کردووەتەوە، ئەوەش مشتومڕى دروستکردووە کە چۆن وەزارەتێک دەتوانێت فەرمان بە وەزارەتێکى دیکە بکات.

 

عەبدولقادر ساڵح راوێژکارى یاسایی لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "وەزیرى خوێندنى باڵا هەمان دەقى بریارەکەى ئەنجومەنى وەزیران و بێ گۆرینى یەک نوقتە و فاریزە نوسیوەتەوە و بە چوارچێوەى فەرمانى وەزاریدا بە ژمارە (1988 ) لە 7/12/2021 ".

 

دەشڵێت "ئەوەى جێگەى پرسیارە کە ئەم فەرمانە وەزارییە جگە لە فەرمانێکى کاشف هیچى دیکە نیە و تەنانەت رەچاوى پلەبەندى کارگێڕیشى تێدا نەکراوە و وەزیرى خوێندنى باڵا فەرمان دەکات بە سەر وەزارەتى داراییدا لە کاتێکدا هەردوو کیان لە یەک ئاستدان و ناتوانن فەرمان بەسەریەکتردا بکەن ..  کە بەبرواى من دەبوا وەزارەتى خوێندنى باڵا لەرێگەى فەرمانێکى خۆیەوە میکانیزمى جێبەجێکردنى فەرمانەکەى ئەنجومەنى دەربکردایە نەک دووبارە فەرمانەکە دەربکاتەوە".

 

هەر لەو بارەیەوە، ئامانج رەحسم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لەوەڵامى کەسێکدا کە رەخنەى لەفەرمانەکە گرتووە نوسیویەتى کە وەزارەتى خوێندنى باڵاى لەو بارەیەوە ئاگادارکردووەتەوە.

May be an image of textNo photo description available.No photo description available.