گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشى تورکیا

گیان لەدەستدانى هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال پشتڕاستکرایەوە

2021.12.07 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
گیان لەدەستدانى هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال پشتڕاستکرایەوە

ناس کورد-

 

میدیاى پەکەکە بڵاویکردەوە، لەبۆردومانەکەى تورکیا لەشنگال مەروان بەدەل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال گیانى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فورات نیوزى سەر بە پەکەکە  (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021) بڵاویکردەوە، هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٠٠ لە شارەدێی خانەسوری شەنگال هێرش ئەنجامدراوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک کە مەروان بەدەل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال و دوو  منداڵی تێدا بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا مەروان بەدەل خوەدێداگیانى لەدەستداوە، هەردوو منداڵەکەشى لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە ڕزگارکران.