گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تۆمەتبارانی دزینی پارچەی تاوەرەكانی کارەبا سزا دران

2021.12.07 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارانی دزینی پارچەی تاوەرەكانی کارەبا سزا دران

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، تۆمەتبارانی دزینی پارچەكانی تاوەرەكانی کارەبا بە ساڵێک زیندانیکردن سزا دران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، چوار تۆمەتباری کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو دەستیان بە لێکردنەوە و دزینی پارچەکانی تاوەرەکانی کارەبای (33kv/132kv) لە سنوری هەردوو گوندی بەرلوت و تازەدێ لە گەرمیان کردبوو و، ببوونە هۆکاری مەترسیی کەوتنی تاوەرەکانی کارەبا، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دەستگیر و رادەستی یاسا کرابوون.

 

ئاماژە بەوەشکردووە، دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان بە پێی مادەی (444 /بڕگەی 3) بڕیاڕی سزادان و زیندانیكردنی بۆ ماوەی ساڵێک بۆ  هەر چوار تۆمەتبار دەرکرد.